.
12:57 PM - 01/12/2020
کۆچی دوایی سەرکردە و کەسایەتی سیاسی، مامۆستا بەهادین نوری، هەموومانی ماتەمبار کرد، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و بەشداری خەم و پەژارەتانم.
مامۆستا بەهادین نوری ئەو کاتەی کە سکرتێری حیزبی شیوعی عێراقی بوو رۆڵێکی گرنگی بینی لە ئاشناکردنی تێکۆشەرانی عێراق بە مافەکانی گەلی کورد. هەر لەسەرەتای گەنجێتییەوە لەپێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتییدا تێکەڵ بە سیاسەت بوو، تا دواین رۆژ و ساتەکانی تەمەنیشی بۆ ئامانجەکەی وەفادار مایەوە.
لەم بۆنە ماتەمینیەدا بەڕێزەوە دەڕوانینە زیاتر لە ٧٠ ساڵ لە تێکۆشانی مامۆستا بەهادین نوری و جارێکی دیکە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەموو هاوڕێ و هەڤاڵانی مامۆستا دەکەم.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە