کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای 35 ساڵ فیلێكی تەنها لە باخچەی ئاژەڵانەوە دەگەڕێنرێتەوە نیشتمانی خۆی

.

05:30 PM - 30/11/2020

فیلێك لە باخچەی ئاژەڵانی ئیسلام ئابادی پاكستانەوە دەبرێتە ناوچەیەكی پارێزراوی ئاژەڵان لە كەمبۆدیا , فیلەكە ناوی كاڤانە و ماوەی 35 ساڵە لەو باخچەیەدا بە تەنهایی دەژی, دوای هەوڵێكی زۆر و دروستكردنی لۆبی , دواجار هەوڵەكانی گۆرانی بێژێكی بەناوبانگی ئەمریكا سەركەوتوو بوو بڕیاردرا بە گواستنەوەی ئەو فیلە بۆ ئەو ناوچە پارێزراوەی ئاژەڵان،  تێچووی رازیكردنی باخچەكە و گواستنەوەی فیلەكە لەرێی فڕۆكەی تایبەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە نزیكەی 400 هەزار دۆلار بووە و بڕیارە لە فلیمێكی دۆكۆمێنتاریدا ژیانی كاڤان لە باخچەی ئاژەڵان و پرۆسەی گواستنەوەكەی بۆ نیشتمانی رەسەنی خۆی تۆماربكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە