کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵ نەیتوانی لە برایتۆن بباتەوە

.

01:54 PM - 29/11/2020

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی پریمەرلیگ   یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی برایتۆن بۆوە   لە دەقیقەی 20 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی خاوەن یاریگا هەژماركرد   بەڵام نیال موبای نەیتوانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات   دوا بە دوای ئەو لێدانە سزایەش یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 32 شدا محەمەد سەڵاح گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد   بەڵام ناوبژیوان ئەو گۆڵەی رەتكردەوە و سەرەنجامیش گێمی یەكەمی یاریەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات   لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی رێدز فشارسێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی برایتۆن و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 60 دا دیێگۆ گۆتا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی لیڤەرپوڵ لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 84 یشدا سادیۆ مانی گۆڵی دڵنیایی بەخشیە یانەكەی   بەڵام ناوبژیوان ئەو گۆڵەی رەتكردەوە و یارییەكەش تا دوا دەقیقەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام مایەوە   تا لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا باسكاڵ گروز بە لێدانی سزا تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و لە كۆتاییشدا یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە تەواو بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە