کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەسەر ئەنجامە لاوازەكانی بەردەوامە

.

01:52 PM - 29/11/2020

هەر لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگا   یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ پێشوازی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس كرد     دوای تەنها 5 دەقیقە لە دەست پێكی یاریەكە ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی میوان هەژماركرد و لۆكاس پیرێزیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی میرینگی هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامە یارییەكە هاوسەنگ بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵەی پیرێز كۆتایی پێهات   لە سەرەتای گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس  دەست پێش خەربوون و لە دەقیقەی 49 شدا خوسێ لویس سامارتین ماتۆ گۆڵی دووەمی یەخشیە یانەكەی   سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ریاڵ مەدرید كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 86یشدا جیاوازی گۆڵەكایان لە رێگەی كاسیمیرۆی بەڕازییلییەوە كەم كردەوە   بەڵام سەرەنجام یارییەكەیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یانەی ئالاڤێس دۆراند   بەوەش یانەی ریاڵ مەدرید لە سێ یاری رابردووی خولەكەدا نەیتوانی هیچ بردنەوەیەك تۆمار بكات كە لە دوو یاریدا دوو شسكست هاتووە و لە یارییەكیشدا یەكسان بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە