کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی هویسكای دووچاری شكستكرد

.

01:51 PM - 29/11/2020

لە لایەكی ترەوە و هەر لە یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا   سیڤیلیە دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی هویسكا بۆوە   لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی لاواز و مام ناوەندیان پێشكەش كرد و لەو گێمەشدا هەردوولا بە بێ تۆماركردنی گۆڵ یاریگایان جێهێشت   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی سیڤیلیە باشتر دەركەوتن و چەندین هێرشی یەك لە دوا یەكیان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا   تا لە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یارییەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەی 83 دا یوسف نەسیری گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد و هەر بەو گۆڵەش توانیان یارییەكە لە یانەی هویسكا ببەنەوە   بەو بردنەوەیەش سیڤیلیە بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە