کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەڕانەوەی كەشتی جەنگی ئەمریكا بۆ كەنداو

.

01:38 PM - 29/11/2020

هێزی دەریایی ئەمریكا رەتیكردەوە پەیوەندی هەبێت لەنێوان گێڕانەوەی كەشتی جەنگی یوئێس ئێس نیمیتز بۆ كەنداو و هەڕەشەكانی ئەم دواییەی تایبەت بە تیرۆركردنی زانایەكی ئەتۆمی ئێرانی.
لەو بارەیەوە ریبیكا ریباریچ وتەبێژی كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا ڕایگەیاند هیچ هەڕەشەیەكی دیاری كراو نەبووە كە ببێتە هۆكاری گێڕانەوەی ئەو كەشتیەكە جەنگیە فڕۆكە هەڵگرەی وڵاتەكەی بۆ كەنداو.
ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەكردووە گەڕانەوەی ئەو كەشتیە جەنگیەی ئەمریكا بۆ ناوچەی كەنداو پەیوەندی هەیە بەهێشتنەوەی دۆخی ئامادەیی و ئامادەباشی بۆ پارێزگاری لەسەقامگیری و ئاسایشی هەرێمایەتی ناوچەكە.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن ئاشكرایكرد ئەو كۆمەڵە كەشتیەكە جەنگیە پشتیوانی جەنگی و ئاسمانی دابین دەكات لەگەڵ كشانەوەی بەهەزاران سەربازی ئەمریكی لەعیراق و ئەفغانستان لەسەر بڕیاری دۆناڵد ترەمپ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە