کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەسر هۆشداری دەدات لەپێكدادانی شەقام

.

01:08 PM - 29/11/2020

هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی لەڕاگەیاندراوێكدا هەموو جۆرە پێكدادانێكی سیاسی و جەماوەریی و ڕشتنی خوێن و كردەوەیەكی تێكدەرانەی ڕەتكردەوە كە ببێتە هۆی پەلكێشكردنی شەقام بۆ پێكدادان و یەكڕیزی و ئاسایش و ئاشتەواویی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسیەوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا تەئكیدكراوەتەوە لەمافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مافی تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكان بۆ دەربڕینی بۆچوون و پرۆژەكانیان بەبێ‌ سەپاندنی ئیرادە و داوا لەهەمووان كراوە پابەندبن بەپرۆسەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دادپەروەر بۆ بنیادنانی هاوكێشەیەكی دەسەڵاتداری نیشتمانی كەتوانای ڕزگاركردنی وڵاتی هەبێت لەو قەیرانانەی تێی كەوتووە.
هاوپەیمانی نەسر داوای لەحكومەتی عیراق كردووە لێپرسراوێتی خۆی جێبەجێ بكات بۆ پارێزگاری كردن لەژیانی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵ لەگەڵ چەسپاندنی ئاسایش و دادپەروەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە