کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عیراق پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكات

.

11:41 AM - 29/11/2020

وەزیری نەوتی عیراق رەتیدەكاتەوە داوایان كردبێت وڵاتەكەی بەدەربكرێت لەبڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی ئۆپیك ، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی رۆژانە كەلەلایەن گرووپی ئۆپیك پڵەس بڕیاری لەسەردراوە ئامانجی دووبارە گێڕانەوەی سەقامگیری و هاوسەنگی بۆ بازاڕەكانی نەوت دەهێنێتە دی و ئاماژەی بەوەكرد ئەو رێككەوتنە ئەرێنی و كاریگەر بووە سەرباری دەرەنجامەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتان و كەرتی پیشەسازی.
وەزیری نەوتی عیراق رەتیشیكردەوە داوایان كردبێت بەدەربكرێن لەبڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی ئۆپیك پڵەس لەترسی دووبارە كەمبوونەوەی نرخی نەوت و پێشبینی كرد سەرەتای ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بەرزبێتەوە.
راشیگەیاند پابەندبوونی وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت یارمەتیدەر دەبێت لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستێكی دیاری كراو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە