کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆسەی خوێندن لەعیراق دەستی پێكرد

.

11:35 AM - 29/11/2020

لەدوای دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن لەعیراق بۆ زیاتر لە 3 مانگ لەوادەی دیاری كراوی خۆی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ، پرۆسەی خوێندن لەعیراق دەستی پێكرد و زیاتر لە 10 ملیۆن خوێندنكار دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن.
لەو بارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە پلانی خوێندن بریتی دەبێت لەئامادەبوونی خوێندكاران بەشێوەی نۆرە لەنێو هۆڵەكانی خوێندن بۆ یەك رۆژ لەهەفتەیەكدا و تەواوكردنی پرۆسەی خوێندن لەرۆژانی تر بەشێوەی ئەلیكترۆنی ، وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن بەڕەچاوكردنی رێوشوێن و رێكاری تەندروستی پتەودەبێت لەپێناو پارێزگاری لەتەندروستی مامۆستایان و خوێندكاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە