.
10:28 AM - 29/11/2020
بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەرو کەسایەتی دیاروکۆمەڵایەتی و ئاینی ئێزدییەکان ، عیدۆ بابە شێخ برای بابە شێخی کۆچکردووی ئێزدییەکان و شەھیدی سەرکردە حسێن بابە شێخ ، یەکێک لەرەمزەکانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین .
عیدۆ بابەشێخ لەبنەماڵەیەکی دیارو خاوەن ھەڵوێست و شۆڕشگێڕبوون و لەشۆڕشی نوێدا ، رۆڵی گرنگ و پێشەوایەتییان بینیوەو ھەمیشە لەریزی پێشەوەی خەبات و قوربانیداندا بوون و خاوەن مێژوویەکی پڕشانازین . سەرباری ئەوەی یەکێک بوو لە رووناکبیرو خاوەن قەڵەمەدیارەکان و خزمەتێکی زۆری بەکەلتورو رەسەنایەتی ئاینی ئێزدییەکان و گەلەکەمان کرد .
کۆچی دوایی عیدۆ بابەشێخ خەمێکی گەورەیە بۆ ھەموولایەکمان ، و وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بەشداری خەمی بنەماڵەو ئێزدییەکان دەزانین و ھیوادارین ئەمە دواناخۆشی بێت و رۆحی ھەڤاڵی کۆچکردووشمان بۆ ھەمیشە شادبێت .
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە