.
09:25 AM - 29/11/2020
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری یەکێتی و کەسایەتی نیشتمانپەروەر و روناکبیری ناسراو هەڤاڵ عیدۆ بابەشێخ.مان پێگەیشت.
هەڤاڵ عیدۆ بابەشێخ برای هەریەک لە باباشێخی کۆچکردووی ئێزدییەکان و شەهیدی سەرکردە و یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی نوێ گەلەکەمان بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حسێن بابەشێخ.ە و بنەماڵەکەیان پێشەنگی خەبات و نیشتمانپەروەری بوونە و خاوەنی ڕابردوویەکی پڕ لە شانازین.
کۆچکردوو عیدۆ بابەشێخ تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ئاینی ئێزدیدیەکان و ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆک مام جەلال بووە لەسەر لیستی سەوز لە کاییەی روناکبیری و نووسیندا، ئەزموونێکی درەوشاوەی هەبووە.
لەدەستدانی عیدۆ بابەشێخ خەمێکی گەورەیە بۆ هەموولایەک. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین. هاوبەشی خەمیانین، لەیەزدانی مەزن داواکارین دواناخۆشیان بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
29/11/2020
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە