کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كرد

.

09:53 PM - 28/11/2020

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازی لە وەفدێكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كرد و لە دیدارێكدا دواین گۆرانكارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكان لە عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، تەئكیدیش لە گرنگی  ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو كرایەوە و دووپاتیش لەسەر پێویستی بەدیهێنانی پێودانگی پاكی و شەفافیەت و رێگری لە ساختەكاری و گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كرایەوە بەجۆرێك ببێتە مایەی دەربڕینی ویستی راستەقینەی خەڵك لە هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیاندا.
هەر لەو دیدارەدا تەئكیدكرایەوە لە گرنگی پارستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان و پتەوكردنی مەرجەعیەتی دەوڵەت و پشتیوانی دەزگا ئەمنییەكان و سەپاندنی یاسا و پارێزگاریكردن لە ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی و دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیان.
هەروەها لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە دۆخی ئابووری وڵات و ئەو هەوڵانەی پێویستە بنرێت بۆ پاڵپشتی لە ئابووری نیشتمانی و ریشەكێشكردنی گەندەڵی و هەمە جۆركردنی سەرچاوەی داهاتی دەوڵەت، لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری كە بەهۆی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت هاتووەتە ئاراوە.

 

87.jpg

655.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە