کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم 259 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:40 PM - 28/11/2020

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە لە 24 سەعاتدا 259 حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە كە 139 حاڵەتیان لە دهۆك ، 62 لە سلێمانی ، 39 لە هەولێر ، 12 حاڵەت لە ئیدارەی گەرمیان ، 6 لە پارێزگای هەڵەبجە و یەك حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە , تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو 24 سەعاتەدا 385 تووشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 14 توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە