کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارانی یەكێتی داكۆكیكاری داوا رەواكانی خەڵك دەبین

.

08:37 PM - 28/11/2020

 بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر ، سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانییان كرد ، لەو سەردانەدا سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنەكە وێڕایی دووپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ كار و چالاكییەكی مەڵبەندی سلێمانی بۆ زیاتر خزمەتكردن بەكۆمەڵانی خەڵك ، تەئكیدیانكردەوە كە بەهەماهەنگی و هاریكاری مەڵبەند لەهەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی دەنگی راستەقینە و داكۆكیكاری سەرسەختی داوا و داخوازییەكانی خەڵك بن لەپەرلەمان

sZRuSvMYEpU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە