کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەموو پێکەوەین بۆ نەهێشتنی توندروتیژی دژی ژنان

.

07:46 PM - 28/11/2020

ئەمڕۆ ١١/٢٨ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی هەڤاڵ دکتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کرد لە گروپی خەیاڵی خانمان تایبەت بە ئیش و کاری دەستی، کە گروپێکە گرنگی بەئیش و کاری دەستی کوردەواری ئەدات و لەلایەک خزمەت بە مێژوو پاراستنی کەلەپوری کوردەوای دەکات و، لە لایەکی ترەوە متمانە بە خۆکردنی ژنان و دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیانە. بەم شێوازە ژنان پشت بەخۆیان ئەبەستن و وە ژیانیان دابین ئەکەن.
هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەب پشتیوانی خۆی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ دوپاتکردنەوە، وە روونی کردەوە کە یەکێتی ژنانی کوردستان لە رابردوو ئێستادا جێی شانازی هەموو لایەکە وە بە پرۆژەکانیان خزمەتی باشی ژنانیان کردووە، وە ئێوەش وەک گروپێکی ژنان دەتوانن لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بن.

76.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە