کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی پشتیوانی لەمامۆستایان و خوێندكاران دەكات

.

07:41 PM - 28/11/2020

د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بەئامادەبوونی ژینۆ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی رێكخراوە دیموكراتییەكان، لەشاری ھەولێر لەگەڵ مەكتەبی تەنفیزی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان و لقەكانی كۆمەڵەی خوێندكاران كۆبووە.
 لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان ئاماژەی بەوەكرد" سەرەڕای خوێندنی ئەكادیمی و بەدەستهێنانی بڕوانامە، پرۆسەی وەرگرتنی مەعریفە و زانست بۆ هەموو تاكێك و بەتایبەت لە دۆخی ئێستادا گرنگە، چونكە ئەگەر خوێندنگەكانیش بەهۆی كۆرۆنا دابخرێن، نابێت فەرهەنگی زانست دۆستی و رۆشنبیری لەناوبچێت، زانست و فەرهەنگ كاتێك لەناو كۆمەڵگەدا گەشە دەكات كە مامۆستا و خوێندەوار و ئەكادیمستەكانی سەربەخۆ و رێزلێگیراوبن". سەبارەت بەدابینكردنی ماف و شایستەداراییەكانی مامۆستایان، (د.میران محەمەد) رایگەیاند: ئەگەر دابینكردنی مووچە و ژیان بۆ مامۆستایان ئەركی سەرشانی حكومەت بێت، ئەوا پاراستنی رێز و شكۆی ئەوانەی زانست فێردەكەن و ئەوانەی بەدوای فێربوونی زانستەوەن ئەركی هەموومانە.
لەكۆبوونەوەكەدا چەندباسێكی تری پەیوەست بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە باسیان لێوەكراو دیدی مەكتەبی رێكخراوەكانی یەكێتی رونكرایەوە، كە خۆی دەبینێتەوە لە پشتگیری هەموو زانستخوازێك و خوێندكاران و مامۆستایان و رۆشنبیران بەبێ رەچاوكردنی ئینتیمای حزبی و سیاسی.

333.jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.08 PM.jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.09 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.09 PM.jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.10 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.10 PM (3).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.10 PM.jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.11 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.11 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.11 PM.jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.12 PM (1).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.12 PM (2).jpeg

WhatsApp Image 2020-11-28 at 7.22.12 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە