کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەبێتە ئەندامی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی

.

06:55 PM - 28/11/2020

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، پلانێكیان ئامادەكردوە بۆ ئەوەی لەساڵی داهاتوودا ببنە ئەندام لە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی.
وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، پلانێكیان ئامادەكردوە بۆ بوونە ئەندام لە رێكخراوی بازرگانی جیهانی، كە خۆی دەبینێتەوە لە پێكهێنانی لیژنەیەكی نیشتیمانی تایبەت بەو پرسە‌و دروستكردنی چەند لیژنەیەكی لاوەكی بۆ ئامادەكردنی هەندێك دۆسیە، هەروەها پەلە كردن لە دەركردنی چەند یاسایەك، لەوانەش یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، یاسای پاراستنی بەكاربەر، یاسای كێبڕكێ‌و رێگریكردن لە قۆرخكاری‌و یاسای تاریفەی گومرگی.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بوون بە ئەندامی عیراق لە رێكخراوی بازرگانی جیهانی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی درێژخایەنی دەبێت‌و دەبێتەهۆی بەهێزبوونی ئابووری عیراق‌و توانای كێبڕكێی ئابووری دەبێت لەگەڵ ئەندامانی تری رێكخراوەكە‌و وڵاتانی دراوسێ. هەروەها دەبێتەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نیشتمانی‌و ڕەخساندنی هەلی كار‌و زیادبوونی داهاتی تاك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە