کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق: ئاماری دروست لەسەر ژمارەی فەرمانبەران نییە

.

06:50 PM - 28/11/2020

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكات ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینە ئاشكرا بكات‌و لەڕێگەی تۆمارێكی بایۆمەترییەوە ئەو كەسانەش دیاری بكات كە بندیوارن یاخود فەرمانبەری وەهمین.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ئەوان وەكو لیژنەی دارایی هیچ داتایەكیان لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرە راستەقینەكان لەبەردەستدا نییە.
راشیگەیاندووە لەكاتی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی داوایان لە حكومەتی فیدڕاڵی كردوە كار بە سیستەمی تۆماری بایۆمیتری بكات، بۆ ئاشكراكردنی ژمارەی فەرمانبەری راستەقینە و بندیوار.
وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە، حكومەتی فیدڕاڵی دەستیكردووە بە ئاماری فەرمانبەرەكانی و دروستكردنی كۆدی تایبەت بە هەموو فەرمانبەرێك، چونكە ناكرێت ئەم شێوازە ئاوا بەردەوام بێت و ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران نەزانرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، هەر فەرمانگە و دامەزراوەیەكی حكومی ئاماری جیاواز بەخۆی هەیە، وەك فەرمانگەی خانەنشینی كە ئامارەكانی لەوانی تر جیاوازترە، بۆیە پێویستە داتابەیسێك هەبێت بۆ ئاشكراكردنی سەرجەم ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران و بندیوار و ئەو پارەیەشی كە بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە