کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی

.

06:48 PM - 28/11/2020

نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لەماوەی 5 مانگی رابردوودا تۆماركرد‌و ئێستاش هەر ئۆنسەیەك بە هەزار و 789 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەگەرچی راگەیاندنی دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا هەواڵێكی خۆش بوو بۆ بازاڕی نەوت‌و بازاڕە داراییەكانی جیهان، بەڵام كاریگەرییەكی خراپی لەسەر بازاڕی زێڕ هەبوو، بەجۆرێك نرخی ئەو كانزا زەردە لە بازاڕەكانی جیهان‌و هەرێمی كوردستانیش بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی.
بەپێی راگەیەنراوی لقی هەولێری سەندیكای زەڕەنگەرانی كوردستان، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕی 31 پۆینت 1 گرام بۆ هەزار‌و 789 دۆلار دابەزیووە، هاوكات لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك مسقاڵ زێڕ عەیاری 24 بە 360 هەزار دینار، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 317 هەزار دینار‌و نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 270 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌و ڕاگرتنی بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكان‌و دابەزینی بەهای دۆلار‌و جەنگی بازرگانی ئەمریكا‌و چین‌و ناكۆكیە جیۆسیاسیەكانەوە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لەمێژوودا تۆماركرد‌و نرخی هەر ئۆنسەیەك نزیكبوەوە لە 2 هەزار‌و 70 دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە