کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا: رۆژانە 17 سەعات كارەبای نیشتمانی دابین دەكەین

.

06:46 PM - 28/11/2020

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەین.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو چاكسازییەی لە كەرتی كارەبای هەرێمدا كراوە، توانراوە بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی سەرمادا زیاد بكرێت، بە شێوەیەك لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئێستا بۆ یەكەمجارە بتوانرێت ڕۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.
وتیشی، تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم نزیكەی ٢٢ سەعات كارەبای نیشتمانی دابینكراوە، لەو وادەیەش بە دواوە تا ئێستا ڕۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا دابینكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، زیادبوونی بڕی پێدانی كارەبا پەیوەندی بە پڕۆژە چاكسازییەكانی وەزارەتی كارەباوە هەیە، ئەگەر چاكسازییەكانیش بەردەوام بن، دەتوانرێت بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاتر بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە