کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر و هەڵەبجە 100 هەزار دیناری كەمدەرامەتان دابەش دەكرێت

.

06:36 PM - 28/11/2020

بڕیارە لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر‌و هەڵەبجە دەست بەدابەشكردنی هاوكارییەكەی حكومەت بۆ كەسانی هەژار‌و كەمدەرامەت بكرێت كە بڕەكەی 100 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاوكارییەی بڕەكەی 100 هەزار دینارە‌و تایبەتە بە خێزانە كەمدەرامەتەكان لەبانكی هەڵەبجە دابەش دەكرێت‌و ئەو ناوانەی بڵاوكراونەتەوە پێویستە رۆژی یەك شەممە سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن.
هاوكات (یوسف چاوشین) بەڕێوەبەری گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا دڵنیایی داوەتە خێزانە كەمدەرامەتەكان، كە كورتەنامە بۆ ئەو 49 هەزار خێزانە دەچێت، كە ناویان وەكو كەمدەرامەت تۆماركراوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەو 49 هەزار خێزانە ئاگادار دەكرێنەوە سەردانی كام بانكە بكەن، بەڵام بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، بڕیاریان داوە رۆژانە كورتەنامە بۆ بەشێك لە خێزانەكان بنێرن‌و هاوكارییەكە لە 24 بانك دابەش بكەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشتر بڕیاریدا هاوكاری دارایی بەسەر 140 هەزار خێزانی هەژار‌و كەمدەرامەتدا دابەش بكات، كە بڕەكەی 100 هەزار دینارە‌و تاوەكو ئێستا لە هەندێك شار‌و شارۆچكە دابەشكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە