کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی هەرێم: لە كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

.

02:40 PM - 28/11/2020

وەزیری تەندروستی هەرێم: لە كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە میانی كردنەوەی بینای راوێژكاری لە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایكبوون لە هەولێر رایگەیاند: مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامەو داوای خۆپارێزی بەردەوامیش دەكەن.
وتیشی: نابێت كەمبونەوەی رێژەی توشبوون و گیان لەدەستان لە رێكارەكانی خۆپاریزی ساردیان بكاتەوە، چونكە ڤایرۆسەكە بنەبڕ نەبوە و لەهەموو جیهاندا شەپۆلێكی تری بڵاوبۆتەوە.
لەبارەی پرۆسەی خویندنیشەوە وتی: لە كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر دۆخی هەرێم و لە بەرژەوەندی گشتی بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەهەردوو ناوەندی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەدرێت.

hk45pPM4A3k

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە