کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی فەرمانیكردووە بە لەكارخستنی فەرماندەی پۆلیسی زیقار

.

01:45 PM - 28/11/2020

كازمی فەرمانیكردووە بە لەكارخستنی فەرماندەی پۆلیسی زیقار  

  مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هەنگاوێكدا بۆ هێوركردنەوەی دۆخی پارێزگای زیقار، بەڕێوەبەری پۆلسی پارێزگاكەی لە كارەكەی دوورخستەوەو قەدەغەی هاتوچۆشی رایگەیاند، هەروەها بڕیاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی مۆڵەتی چەك بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژییەكان. ئاژەی بەوەشكرد، دروستبونی گرژییەكان لە عیراق لەبەرژەوەندی وڵاتدا نیە و حكومەت ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردن، بۆیە سندوقی دەنگدان  جێگرەوەی ئاژاوەگێڕییە بۆ گۆڕانكاری.
رۆژی هەینی  دوای نزیكبونەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی خۆپیشاندەران، گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی موقتەدا سەدر لەگۆڕەپانی حبوبی لەناوەڕاستی شاری ناسرییە ڕوویداو بەهۆیەوە سێ كەس كوژران و 70 كەسی تریش برینداربون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە