کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد

.

12:52 PM - 28/11/2020

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد
  عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی  عێراق بەیاوەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی كوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد  سەرەتا وەزیری وەرزشی عێراق تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دانا و دواتر لەگەڵ وەرزشكارانی هەڵەبجە لە مۆنومَینتی شەهیدانی هەڵەبجە كۆبوونەوە   دوای ئەوە  سەردانی یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجەیان كرد  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی عێراق ڕایگەیاند دوای ئەوەی سەردانی سەرۆك كۆماری عێراقیان كرد  لەسەر راسپاردەی سەرۆك كۆمار  بریار درا كە وەزیری وەرزش سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات   بەو پێیەی كە  هەڵەبجە خاوەنی ژمارەیەك یانەی وەزرشی  گەورە و تیپی میللیە تا هاوكاری وەرزش كارانی ئەم شارە بێت و پێكەوە  كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانیان بكەین  لای خۆیەوە عەدنا درجال وەزیری وەرزشی عێراق ڕایگەیاند : سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمە دەكەم كە لێم كرا و سوپاسی وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەكەم   كە وەك تیمێك پێكەوە كار دەكەین  بۆ چارەسەر كردنی كێشە وەررزشیەكان لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عێراق بە گشتی  هاتمان بۆ هەڵەبجە لە چوارچێوەی ئەو  سەردانەماندایە كە بۆ پارێزگاكان ئەنجامی ئەدەین  بە شانازیشەوە هاتوونەیتە ئەم شارە و دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و عێراق دەنێرین   ووتیشی لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین پێكەوە كار بكەین و لە داهاتوودا بە پڕۆژەی هاوبەش لە بواری گەشەپێدانی وەرزش  بگەرینەوە و لەگەڵ وەرزشكاران و تیپە میلیەكان و یانەكانیش گفتووگۆی  تەواومان كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە