کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید پێكانی دانی كارفاخالی راگەیاند

.

12:49 PM - 28/11/2020

ریاڵ مەدرید پێكانی دانی كارفاخالی راگەیاند
یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند: دانی كارفاخالی ئیسپانی و یاریزانی لای راستی ریزەكانی لەماسولكەكانی تووشی پێكان بووە  ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەكی رەسمی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە : دوای ئەنجامدانی پشكنینی پێویست بۆ دانی كارفاخال لەلایەن دەستەی پزیشكی یانەكەوە دەركەوتووە ئەو یاریزانە لە ماسولكەی قاچی راستی پێكانی هەیە  بەیاننامەكەی یانەی شاهانە ئاماژەی بەوەشكردووە : كاتی گەرانەوەی دانی كارفاخال بۆ یاریگاكان پشت بەخێرایی چاكبونەوەی دەبەستێت لەپێكانەكە  بەڵام ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی ئاشكرای كرد : كاتی پێشبینی كراو بۆ گەرانەوەی كارفاخا بۆ یاریگاكان و بەشداری كردنەوەی لەیاریەكانی یانەی ریاڵ مەدرید رەنگە بگاتە دوو هەفتە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە