کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ركابەریەكانی هەفتەی10ی پریمەرلیگ درێژەیان دەبێت

.

12:46 PM - 28/11/2020

 ركابەریەكانی هەفتەی10ی پریمەرلیگ درێژەیان دەبێت
 ئەمرۆ یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك دەكرێن و تا رۆژی دوو شەممەش درێژەیان دەبێت  لەسەعات 3و30 دەقیقەی پاش نیوەرۆی شەممە یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی برایتۆن  لیڤەرپوڵ كە بەهاوبەشی و بە 20  خاڵ لەگەڵ تۆتنهام لەپێشەنگی ریزبەندیدان لەبارودۆخێكی باشدا نییە بەهۆی زۆری پێكان لەریزەكانیدا و كاریگەری ئەو بارودۆخەش لەجەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ لەسەری دەركەوت و نەیتوانی بلیتی گەیشتنە قۆناغی16زامن بكات   لەبەرامبەر ئەتڵانتای ئیاڵی روبەروی شكست بۆوە  بەڵام یۆرگن كلۆپی راهێنەر ئامانجیەتی لەپریمەرلیگ بەردەوام بێت لەكاروانە سەركەوتووەكەی و حەوتەم بردنەوە دەستەبەر بكات تابەشێوەیەكی كاتیش بێت تاك لایەنە بچێتە لوتكەی ریزبەندی  لەسەعات 6ی ئێوارەش یانەی مانچستەرسیتی لەیاریگای ئیتحاد و بەورەی زامن كردنی گەیشتنی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ پێشوازی لەبێرنلی دەكات  تیپەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی تا ئەم كاتە لەپریمەرلیگ دورە لەبازنەی ركابەری كردن لەسەر نازناوەكە وەك وەرزەكانی رابردوو بەجۆرێك ئەو یانەیە بە12 خاڵ پلەی 13ی ریزبەندی گرتووە ئامانجەیتی بتوانێت سنورێك بۆ لەدەستدانی خاڵەكانی دابنێت و هاوشێوەی ئاستی لەچامپیۆنس لیگ دەركەوێت  لەیاریەكی تری هەفتەی10ی پریمەرلیگ كە سەعات 10و30 دەقیقەی شەو دەستپێدەكات یانەی ئیڤەرتون لەگۆدیسۆن پارك روبەروی لیدز یونایتد دەبێتەوە  لەدوا یاری رۆژی شەممە و لە سەعات11ی شەو وێست برۆمیچ ئالبیۆن میوانداری شیفیڵید یونایتد دەكات
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە