کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆناڵدۆ لەیاریی داهاتووی یۆڤانتۆس بێ بەش دەبێت

.

12:27 PM - 28/11/2020

رۆناڵدۆ لەیاریی داهاتووی یۆڤانتۆس بێ بەش دەبێت
ئەندریا پێرلۆی راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرایكرد كە باشترین و ئەستێرەی یانەكەی لەیاریی داهاتوودا بێ بەش دەبێت و ناتوانن بەشداریی پێ بكەن، بریارە لەمیانی یارییەكی هەفتەی 9ی خولی یانەكانی ئیتاڵیادا یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی یانەی بینڤینیتۆ ببێتەوە،
 لەكۆنگرەی رۆژنامەنووسی بەر لەو یاریەیدا پێرلۆی راهێنەر رایگەیاندووە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەو گۆڵكەری یانەكەی بێ بەش دەبێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندنەوە دەیەوێت پشوو بەو یاریزانە  بدات، چونكە هەست بەماندووبون دەكات، لەبەرئەوەی چەندین یاریی لەسەریەكی ئەنجامداوەو پێویستی بەو پشوە هەیە، هەر سەبارەت بەو یاریزانە میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردۆتەوە رۆناڵدۆ خۆی داوایكردووە بەشدار نەبێت، تا ئامادەكارییەكی باش  بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.
 هەروەها پێرلۆ وتی: پێموایە یاریی بەرامبەر بینڤینتۆ یارییەكی قورس و بەهێز دەبێت، ئەو یانەیە دەیەوێت بەشێوەیەكی باش كۆنترۆڵی یاریگا بكات و یاریزانەكانی خاوەن توانایەكی جەستەیی بەهێزن، جێگەی باسە رۆناڵدۆ لەم وەرزە لەحەوت یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا بەشداربووەو توانیویەتی 9 گۆڵ تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە