کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق گیانلەدەستدانی 42 كەسی تری بە كۆرۆنا راگەیاند

.

10:31 PM - 27/11/2020

بە پێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، لەئەنجامی ئەو پشكنینانەی ئەنجامدراون، لە 24 سەعاتدا دوو هەزار و 545 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كۆی تووشبوانی ڤایرۆسەكەش بۆ 547 هەزار و 751 توشبوو بەرزبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد هەر لەو 24 سەعاتەدا 42 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتی گیان لەدەستدان  گەیشتۆتە 12 هەزار و 167 كەس.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ئەوەشی خستەڕوو هەزار و 921 توشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 476 هەزار و 297 كەس بەرزبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە