کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی سەردانی گڵكۆی لیوا مەحمود بێ سەری كرد

.

10:02 PM - 27/11/2020

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی سەردانی گڵكۆی لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود  بێسەری پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای سكرتاریەتی سكرتێری گشتی ی.ن.ك -ی كرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆكەی دانا ، جگە لە هاوسەرۆكی ی.ن.ك ژمارەیەكی زۆر  لەكەسوكار و هاوڕێی و هاوسەنگەرانی سەردانی گڵكۆی لیوا مەحمود بێسەرییان كرد و تاجەگوڵینەیان دانا.
لیوا مەحمود بێسەری بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژی یەك شەممە رابردوو كۆچی دوایی كرد , لیوا مەحمود بێسەری پێشمەرگە و فەرماندەیەكی بەدسپلینی سەربازی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو ، لەبەرامبەر  هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەكدا پێیسپێردرابێت ، دڵسۆزانەو لێبڕاوانە ئەركەكانی سەرشانی  جێبەجێكردووە  و لەتەمەنی لێپرسراوێتیشی وەك فەرماندەی لیوای سكرتاریەتی سكرتێری گشتی ی.ن.ك ، فەرماندەیەكی دڵسۆزو بەئەمەك و سەرڕاستبووە كەنمونەی فەرماندەو پێشمەرگەو لێپرسراوبوو.

2.JPG

20201127_100919.jpg

IMG_5531.JPG

20201127_101353.jpg

IMG_5442.JPG

IMG_5439.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە