کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جوتیارانی هندستان دژی بڕیارێكی حكومەت خۆپیشاندان دەكەن

.

06:40 PM - 27/11/2020

 لەبەرامبەر بریارێكی حكومەت بۆ  راگرتنی كڕینەوەی بەرهەم و بەروبومی جوتیاران بەنرخێكی جێگیرو دڵنیایدەر ژمارەیەكی زۆر لە جوتیارانی هندستان لە ویلایەتی هاریانای باكوری ئەو ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایانكرد حكومەت ئەو بڕیارە نوێیانەی هەڵبوەشێنێتەوە.
بەپێی ووتەی جوتیاران بڕیارە نوێكانی حكومەت قەبارەی قازانجەكانیان لەبەرهەم و بەروبومەكانیان كەم دەكاتەوەو دەسەڵات و مافی زیاتریش دەداتە كۆمپانیاكان بۆ ئەوەی بە نرخێكی هەرزان بەرهەمەكانی دانەوێڵەیان لێ‌ بكڕنەوە ئەمە لە كاتێكدا حكومەتی نیودلهی ئاشكرای دەكات كە ئامانج لەوبریارانەی ئەنجامدانی چاكسازییە لە كەرتی كشتوكاڵی هندستاندا بەپێدانی ئازادییەكی زیاتر بە جوتیاران لە فرۆشتن و نرخدانان لەسەر بەرهەمەكانیان و هاندانی كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی زیاتر رۆڵی خۆی لە كەرتی كشتوكاڵی وڵاتەكەدا بگێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە