کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی: یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كێشەی تێدایە

.

06:29 PM - 24/11/2020

كازمی: یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كێشەی تێدایە
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی چەند هەڵە و كێشەیەكی تێدایە و دەبێت چارەسەر بكرێن.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتویەتی، كێشەمان لە یاسای قەرزدا هەیە و چەند هەڵەیەكی تێدایە، لە كۆبوونەوەی بەردەوامداین لەگەڵ پەرلەمانی عیراق بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.
كازمی وتیشی، كار دەكەین بۆ زیادكردنی داهات لە دەروازە سنوورییەكان و لەبەرامبەر زیادكردنی داهاتیشدا دەبێت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیان بكرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزیرەكانی حكومەتەكەشی هانداوە بەشێوەیەكی بەرفراوان بایەخ بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بدەن، تاوەكو بتوانن هەلی كار دابین بكەن‌و كەرتە سەرەكی و هەستیارەكان ببوژێننەوە.
پەرلەمانی عێراق لەماوەی ئەم مانگەدا یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی پەسەند كرد، یاساكە بەبێ ڕەزامەندی كورد‌و بەبێ دیاریكردنی پشكی هەرێم بۆ ئەم سێ مانگەی ئەمساڵ تێپەڕێندرا و تیایدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دیاری نەكرا، بەڵكو ئاماژە بەوەدراوە كە پێویستە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر تەسلیمكردنی بەشێك لە داهاتی نەوتی‌و نانەوتی خەرج بكرێت.
 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە