کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی لیوا مەحمودبێسەری

.

08:05 PM - 22/11/2020

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی لیوا مەحمودبێسەری

بە‌ڕێزان خێزان و بنەماڵەی لیوا مەحمود بێسەری


 هەواڵی کۆچی دوای فەرماندەی تێکۆشەر لیوا مە‌حمود بێسەری، فەرماندەی لیوای تایبە‌تی سکرتاریەت، خەمبار و نیگەرانی کردین، بۆ ئەم پەژارە و ناسۆرە گەورەیە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەمی بنەماڵە تێكۆشە‌ر و کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتانم.  

كۆچكردوومان لیوا مەحمود نمونەی فەرماندەی دڵسۆز و کارامە و جێگە متمانەی سە‌رۆك مام جەلالی رابەر و هێرۆخان بوو، لەبەجێهێنانی ئەرکەکانیدا ورد و پیشەیی بوو، جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خوای گە‌ورە‌ سەبوری هەموولایەك بدات لە کۆستی لەدەستدانیدا .

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە