کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری

.

07:56 PM - 22/11/2020

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، فەرماندە و پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکان، لیوا مەحمود بێسەری فەرماندەی هێزەکانی سکرتاریەتی جەنابی مام جەلال، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد و بەیەکجاری بەجێهێشتین.

هەواڵی لە دەستدانی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و خۆنەوویستی وەک لیوا مەحمود بێسەری، کە لەژیانیدا درێغی نەکرد لە خەباتکردن بۆ یٔازادی و سەرفرازی گەلی کوردستان،  خەمێکی گەورەیە، زیانێکی گەورەیشە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە.
بۆ یٔەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری لیوا مەحمود بێسەری و هەڤاڵانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سکرتاریەت و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبووری هەموولایەک بداتەوەو کۆتا ناخۆشی بێت و ڕۆحی لیوا مەحمود بێسەری.یش  شادبێت.
انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە