.
07:11 PM - 22/11/2020
پرسەنامەی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ كۆچی دوایی مەحمود بێسەری
بەبۆنەی کۆچی دوایی لیوا مەحمود محەمەد مارف ناسراو بە مەحمود بێسەری پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.
کاک مەحمود بێسەری ، پێشمەرگەو فەرماندەیەکی بەدسپلینی سەربازی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو .لەبەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا پێیسپێردرابێت ، دڵسۆزانەو لێبڕاوانە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێکردووە ، و لەتەمەنی لێپرسراوێتیشی وەک فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی ، فەرماندەیەکی دڵسۆزو بەئەمەک و سەرڕاستبوو . کەنمونەی فەرماندەو پێشمەرگەو لێپرسراوبوو.
بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا ، جێی نیگەرانی و خەمی قوڵمانەو ، وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بەشداری خەم و پەژارەی کەسوکارو خزمانی بێسەری دەزانین و رۆحی پێشمەرگەو فەرماندەی نەمری ھەمیشە لەیادمان کاک مەحمود بێسەری -ش شاد
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە