کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دارایی پەرلەمان هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی قەیرانی مووچە دەدات

.

05:41 PM - 22/11/2020

دارایی پەرلەمان هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی قەیرانی مووچە دەدات
 لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ عیراق هۆشداری دەدات، لە دووبارە بوونەوەی قەیرانی مووچە لە ساڵی داهاتوودا، بەهۆی دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021وەو داواش دەكات، حكومەت سیستمی بایۆمەتری بۆ وردبینیكردن لە ژمارەی فەرمانبەران بەكاربهێنێت.
(ئەحمەد سەفار) بڕیاردەری‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ عیراق رایگەیاند، بەپێی ماددەی 11ی بەرێوەبەردنی دارایی پێویستە حكومەت پێش ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام ئەوەی كە ئێستا روودەدات، وادەكات پەسەندكردنی پرۆژە یاساكە دوابكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە كاتی خۆیدا، ئەگەر هەیە دابەشكردنی مووچە دوابكەوێت‌و رووبەڕووی هەمان ئەو گرفتانە بێتەوە كە پێشتر بۆی دروست بوو بوو.
بڕیاردەری‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ عیراق رونیكردەوە، كە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا كورتهێناكی زۆر هەیە، بۆیە پێویستە بەرێگایەكی واقعیانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت بەتایبەتی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەحمەد سەفار دووپاتیكردەوە، كە حكومەتی عیراق بەشێوەیەكی پراكتیكی دەستی بە چاكسازی كردووە كە دەتوانێت بێتەهۆی زیادكردنی داهاتەكانی دەوڵەت، لەوانە بە ئەلیكترۆنیكردنی دەروازە سنوورییەكان، هەروەها پێویستە حكومەت بۆ دڵنیابوونەوە لە ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەرانی دەوڵەت سیستمی بایۆمەتری بەكار بهێنێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە