کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج دەكرێت

.

05:38 PM - 22/11/2020

سعودیە لە وەبەرهێنانی كشتوكاڵی عیراق دەكشێتەوە
 (محەمەد كەریم خەفاجی) وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایدەكات، كۆمپانیاكانی سعودیە داوای لێبوردنیان كردووەو لە وەبەرهێنانی كشتوكاڵی عیراق كشاونەتەوە‌و دوپاتیشدەكاتەوە، لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج دەكرێت.
وەزیری كشتوكاڵی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لەماوەی 7 رۆژی داهاتوودا تریلیۆنێك‌و 800 ملیۆن دینار شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرجدەكرێت، لەبری كڕینەوەی گەنم‌و چەڵتوكی ئەمساڵ.
رونیشیكردەوە، دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە لەرێگەی پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی داراییەوە بووە كە لەماوەی رابردوودا پەرلەمان پەسەندیكرد، پێشتریش 800 ملیار دینار وەك بڕی یەكەمی شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرجكراوە.
(محەمەد كەریم خەفاجی) وەزیری كشتوكاڵی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، كە لەماوەی رابردوودا كۆمپانیاكانی سعودیە بەنیازبوون لەسەر رووبەری 10 تا 50 هەزار دۆنم زەوی چەند كێڵگەیەكی بەخێوكردنی مانگا لە پارێزگاكانی ئەنبارو موسەناو نەجەف بونیاد بنێن، بەڵام بەهۆی بەردەوام نەبوونی ئاوە وە  بۆ 50 ساڵی داهاتوو، داوای لێبوردنیان كردووەو كشاونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە