کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا كەمدەبێتەوە

.

05:35 PM - 22/11/2020

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا كەمدەبێتەوە
 ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا 94 هەزاری بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە.
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا رونیكردۆتەوە، هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا 94 هەزاری بەرمیلی لە رۆژێكدا كەمكردووە‌و گەیشتۆتە 92 هەزار بەرمیل، ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی پێشتر رۆژانە 182 هەزار بەرمیل نەوتی عیراق هەناردەی ئەمریكا كراوە.
راپۆرتەكە بەبێ‌ ئەوەی هۆكاری كەمبوونەوەكە ئاشكرابكات، ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەفتەی رابردوو بەشێوەیەكی گشتی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەمریكا 197 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا كەمبۆتەوە بۆ 4 ملیۆن‌و 832 هەزار بەرمیل دابەزیووە، بەڵام هاوردەی نەوتی سعودیە لە هەمان ئاستی هەفتەی پێشتردا ماوتەوەو رۆژانە 357 هەزار بەرمیل نەوت لەو وڵاتەوە هاوردە كراوە.
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئەوەشی خستۆتەروو، زۆرینەی ئەو نەوتەی هاردەكراوە لە وڵاتی كەنەداوە بووە‌و رۆژانە 3 ملیۆن‌و 181 هەزار بەرمیل هاوردەكراوە، پاشان مەكسیك بە 517 هەزار لە پلەی دووەمدا هاتووە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە