کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا: گەڕان بەدوای سوتەمەنی لەدەریای ناوەڕاست بەردەوامە

.

05:34 PM - 22/11/2020

توركیا: گەڕان بەدوای سوتەمەنی لەدەریای ناوەڕاست بەردەوامە
 حكومەتی توركیا ئاشكرایدەكات، ماوەی كار كردنی كەشتی (ئۆروچ رەئیس)ی توركی لە دەریای ناوەڕاستدا بەمەبەستی گەڕان بەدوای سوتەمەنی درێژ كراوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی توركیا كارەكانی لێكۆڵینەوەی كەشتییەكە لە دەریای ناوڕاستدا بۆ ٢٩ی ئەم مانگە درێژ كراوەتەوە و بەدرێژایی ئەو ماوەیەش هەردوو كەشتی ئاتامان و جەنگیزخان، یاوەری ئۆروچ رەئیس دەكەن.
پێشتریش وا راگەیێندرابوو، كە كەشتیی ئۆروچ رەیس تا 23ی تشرینی دووەم لە دەریای ناوەڕاستدا كار دەكات.
كەشتیی (ئۆروچ رەیس) یەكێكە لە كەشتییەكانی لێكۆڵینەوەی دەریایی شەپۆلزانی و تا قووڵایی 8 هەزار مەتر توانای كردەیی سێ رەهەندی و تا قووڵایی 15 هەزار مەتر توانای كردەیی دوو رەهەندیی شەپۆلزانیی هەیە.
 توركیا رۆژی 10ی ئابی 2020 رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ دەرهێنانی نەوت و غازی سرووشتی لە دەریای سپیی ناوەڕاست، كەشتیی (ئۆروچ رەئیس) و دوو كەشتیی تری یارمەتیدەری ناردۆتە باكووری دەریای سپیی ناوەڕاست.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە