کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا قەدەغەی كڕینی بەرهەمی ئەوروپا درێژ دەكاتەوە

.

05:32 PM - 22/11/2020

روسیا قەدەغەی كڕینی بەرهەمی ئەوروپا درێژ دەكاتەوە
 ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا بڕیاریدا، ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی بەرهەمی خۆراكی وڵاتانی ئەوروپا تا كۆتایی ساڵی 2021 درێژ بكاتەوە، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو سزایانەی ئەمریكاو ئەوروپا دژی مۆسكۆ بەكاریدەهێنن بەو پێیەی رۆڵی هەبووە لە قەیرانەكانی ئۆكرانیا.
بەپێی ئەو بریارەی سەرۆكی روسیا دەریكردووە، تاوەكو 31ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2021 ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی زۆرینەی بەرهەمی خۆراكی وڵاتانی ئەوروپا درێژ دەكرێتەوە.
بریارەكەی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا وەڵامێكە بۆ یەكێتی ئەوروپا كە پێشتر رایگەیاندبوو، دوای 5 ساڵ لەو پێشێلكارییە نایاساییانەی كە لەلایەن روسیاوە كراوە تەسەر دورگەی (كڕیم)‌و سیباستۆبۆڵ بڕیاریاندداوە، تاوەكو 31ی كانونی دووەمی ساڵی 2021  سزا ئابوورییەكانی سەر مۆسكۆ درێژ بكەنەوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رێوشوێنەكانی یەكێتی ئەوروپا بریتین لە قەدەغەكردنی هاوردەو هەناردەی چەند كاڵایەكی دیاریكراو و قەدەغەكردنی كاركردنی ئەو كۆمپانیا روسیانەی كە لەیەكێتی ئەوروپا بارەگایان هەیەو كاری وەبەرهێنان‌و گەشتیاری دەكەن، لەگەڵ رێگریكردن لەگەشتكردنی چەندین كەسایەتی و دەستەی روسیا، هەروەها سەرمایەی ئەو كەس‌و دەستانەش تا 31ی كانونی یەكەمی ساڵی 2021 بلۆك دەكرێت.
ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا بەهۆی كێشەی ئۆكرانیاو دورگەی (كڕیم)وە لەساڵی 2014وە چەند سزایەكی ئابووریان بەسەر روسیادا سەپاندوەو تائێستاش بەردەوامییان هەیە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە