کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی نێودەوڵەتی هۆشدار لە زیادبوونی قەرزەكانی جیهانەوە دەدات

.

05:17 PM - 22/11/2020

بانكی نێودەوڵەتی هۆشدار لە زیادبوونی قەرزەكانی جیهانەوە دەدات
 (دیڤد مالباس) سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە وڵاتانی گروپی 20، لە بارەی زیادبوونی قەرزی چەند وڵاتێكەوەو دەڵێت، ئەگەر كارنەكرێت بۆ كەمكردنەوەی قەرزی سەر چەند وڵاتێك، رێژەی هەژاری لەجیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، پێویستە كار بۆ كەمكردنەوەی قەرزی چەند وڵاتێك بكرێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر نەكرێت دەبێتە هۆی سەرپێچیكردن لە دانەوەی قەرزەكان‌و جیهان رووبەڕووی كارەساتێكی هاوشێوەی كارەساتی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەوان دڵخۆشن بەو پێشكەوتنەی لە پرسی شەفافیەت و كەمكردنەوەی قەرز زیادیانكردووە، بەڵام پێویستە ئەو هەوڵانە زیاتر بكرێت.
(دیڤد مالباس) سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئاڵەنگارییەكانی قەرز بە شێوەیەكی فراوان دووبارە دەبنەوە بەتایبەتی لە وڵاتانی چاد، ئەنگۆلا، ئەسیوبیا و زامبیا، هەربۆیە چاوەڕێدەكرێت لە داهاتوودا ئاستی هەژاری بەرز بێتەوە، ئەوەش بەهۆی كەمنەكردنەوەی لێكەوتەكانی قەرز بەشێوەیەكی بەردەوام لەسەر ئەو وڵاتانە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە