کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپی عیراق رەتدەكاتەوە

.

02:09 PM - 22/11/2020

دوای چەند رۆژێك لەهەڵبژاردنی كۆمیتەی تەنفیزی و سەرۆك و جێگران و ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق، بەرە بەیانەی ئەمرۆ لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان وەڵامی عیراقی داوەتەوە لەسەر قبوڵكردن و پەسەند كردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پرۆسەكە رەتدەكاتەوەو لیژنەكەشی سڕكرد، پاش جیاكردنەوەی دەنگەكان كە لەرۆژی 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ كۆمیتەی تەنفیزی كرا، رەعد حەمودی سەرۆكی پێشووی لیژنەكە، دوای شكستی لەبەرامبەر سەرمەد عەبدولئیلا، تانەی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن تۆماركردووەو لەوەڵامدا لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان ئەمرۆ پرۆسەكەی رەتكردۆتەوەو رایگەیاندووە دان بەهەڵبژاردن نانێت و تەنیا مامەڵە لەگەڵ رەعد حمودی دەكات، ئەمەش دوای ئەوەی بەڵگەی بوونی تەزویرو گەندەڵی پێشكەش بە لیژنەكەیان كراوە، كە یاساو رێساكان و میساقی ئۆڵۆمپی لەكاتی هەڵبژاردن لەبەرچاو نەگیراوە،  هەروەها لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان سەرجەم هاوكارییە داراییەكانی و چالاكیییەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراقی تا كاتێكی نادیار راگرت بۆیە بریارە رۆژی یەكشەممە كۆمیتەی تەنفیزی نوێی لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق بەرەسمی وەڵامی ئەو سزایەی لیژنەی ئۆڵۆمپی جیهان بدەنەوەو هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە