کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێر لە بازارەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد

.

06:33 PM - 21/11/2020

 لەگەڵ دووبارە گەشەكردنەوەی ئابووری جیهان بە كاریگەری ئەو ڤاكسینانەی وەك چارەسەرو دژە ڤایرۆسی كۆرۆنادا خراونەتەروولەپاڵ بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆتایی بە بەرنامەی پێدانی قەرزە داراییەكانی دەهێنێت  سەرلەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان رووی لە دابەزین كردۆتەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت (1) دابەزینی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (866) دۆلارو 28 سەنت بەوەش بۆ دووەم هەفتەی دوای یەكە نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان لە دابەزینەكانی خۆی بەردەوامە.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی سەدا یەكی نرخەكەی پێشووی دابەزیوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (24) دۆلارو (8) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتینیش بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6ی نرخەكەی پێشووی دابەزیوەو هەر ئۆنسەیەكی بە 936 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە