کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی ئەمریكا 455 ملیار دۆلار بۆ حكومەت دەگەرێنێتەوە

.

06:31 PM - 21/11/2020

 بانكی ناوەندی ئەمریكا 455 ملیار دۆلار لەوپارەیە بۆ حكومەتی ئەمریكا  دەگەرێنێتەوە كە لە سندوقی تایبەت بە ریشەكێشكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەتەوەو خەرج نەكراوە.
لەوبارەیەشەوە  جیرۆم باوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر گێرانەوەی ئەو پارەیە لە سندوقی تایبەت بە ریشەكێشكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ وەزارەتی دارایی پیشاندا  كە تائێستا خەرجنەكراوە ئەویش لەپاش راگرتنی بەرنامەی پێدانی قەرزە داراییە لەناكاوەكان بۆ ئەو كۆمپانیایانەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە زەرەرمەندبوون.
گەراندنەوەی ئەو پارەیەش لە كاتێكدایە  مانگی ئاداری ئەمساڵ كۆنگرێسی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕی 2 ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار پیشاندا بۆ پارێزگاریكردن لە ئابوری وڵات و لەنێویشیاندا 500 ملیار دۆلار تەرخانكرا بۆ پێدانی قەرزو هاوكاریكردنی ئەو لایەنانەی لە بڵاوبەنەوەی كۆرۆنا زەرەرمەندبوون لەرێگەی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتەوە.
جێی ئاماژەیە گرتنبەری ئەو رێوشوێنە داراییە بەپەلانە هۆكاربوون بۆئەوەی بازارە داراییەكان و بازاری پشكەكان بە سەقامگیری و ئارامی بمێننەوەو هەفتەی رابردووش وەزارەتی دارایی داوایكرد ئەو 455 ملیار دۆلارەی بۆ بگەرێنرێتەوە كە تائێستا بانكی ناوەندی لەو پرۆسەیەدا خەرجی نەكردوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە