کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ پرۆژە تەوانەكراوەكانی عیراق 136 ترلیۆن دیناری پێویستە

.

06:23 PM - 21/11/2020

 خالد بەتاڵ وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانەوە كاری جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری لەبەردەم مەترسی راوەستاندایەو عیراقیش بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە پێویستی بە تەرخانكراوی دارایی 136 ترلیۆن دینار هەیە.
وتیشی: هێشتا ئەو شایستەی داراییەی پێویستە بە بەڵێندەران بدرێت دەگاتە ترلیۆنێك و 800 ملیار دینارو بەمنزیكانەش حكومەت بەنیازە رێژەی سەدا 50 شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكات.
ئاشكراشیكرد ئێستا لە وەزارەتەكەیان دوو ستراتیژیەتی پەیرەودەكەن  كە یەكەمیان بۆ بواری ووزەیەو دووەمیشیان تایبەتە بە ئاسایشی خۆراك  و ئێستاش بەرێژەی سەدا 40 كاركردن لە پرۆژەكانی بواری نەوت و ووزەی كارەبادا بەردەوامەوەو دەشزانین رێژەی سەدا 30ی ئەو ووزە كارەبایەی لە پرۆژەكان بەرهەمدێت بەهەدەر دەروا و لەدەست دەچێت بۆیە كار بۆ چاككردنی ئەو كەرتە دەكەین.
روونیشیكردەوە  یاسای ئیدارەدانی دارایی ناروونی پێوەدیارە لە دیاریكردنی رۆڵ و دەسەڵاتەكانی وەزارەتی پلانداناندا و ئێمە پێش مانگیێك بودجەی وەبەرهێنانمان لەنێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021دا دیاریكردوە كە تیایدا تەرخانكردنی 400 ملیار دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی بەندەری گەورەی فاویش جێگە كراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە