کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی 10ی لالیگا درێژەیان دەبێت

.

01:56 PM - 21/11/2020

 یارییەكانی  هەفتەی 10ی لالیگا درێژەیان دەبێت  
ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەیان دەبێت و  4 رووبەرووبوونەوەش ئەنجام دەدرێن  لە گرنگترینی ئەو یارییانەش یانەی ڤیاریاڵی خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا لە یاریگای لاسیرامیكای تایبەت بە خۆی پێشوازی لە یانەی ریاڵ مەدریدی خاوەن پلەی چوارەمی ریزبەندی   دەكات  ریاڵ مەدرید پێش ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتیەكان و لە میانی هەفتەی نۆیەمی لالیگا دووچاری شكستێكی قورس بۆوە بەرامبەر یانەی ڤالانسیا و بە گۆڵێك بەرامبەر بە 4 گۆڵ یارییەكەی پێ دۆڕاند پێش ئەنجامدانی یارییەكەی ڤیاریاڵیش یانە مەدریدییەكە تواناكانی كاسیمیرۆ و ئیدین هازارد و ئیدێر میلیتاوی بۆ گەڕایەوە كە لە ماوەی رابردوودا دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون  ئەمە جگە لەوەی میرینگی بەهۆی پێكانەوە لەو یارییە تواناكانی سیرجیۆ رامۆسی بەرگریكار و كاپتنی یانەكەی لە دەستداوە .
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە