کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە ئەنجامدانی 8یاری هەفتەی 8ی بۆندس لیگا دەستپێدەكات

.

01:55 PM - 21/11/2020

 بە ئەنجامدانی 8یاری هەفتەی 8ی بۆندس لیگا دەستپێدەكات
لە ئەڵمانیاش هاوشێوەی خولە ناوخۆییەكانی تری ئەوروپا ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی هەشتەمی بۆندس لیگا دەست پێدەكات و 8 رووبەرووبوونەوەش ئەنجامدەدرێن  سەرەتا یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردوو و پێشەنگی ریزبەندی خولەكە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری  یانەی ڤێردەربریمن دەكات  یانە باڤارییەكە بە باشترین بارودۆخی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەش گوزەر دەكات و پێناچێت بۆ ئەم یارییەش هیچ ركابەرییەكی لەلایەن یانەی ڤێردەربریمنی نۆیەمی ریزبەندی بكرێت  لە لایەكی ترەوە و هەر لە ركابەرییەكانی ئەم هەفتەیە هەریەك لە یانەی لایبزیگی دووەمی ریزبەندی و بوروسیا دۆرتمۆندی سێیەمی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەكانی ئینتراخت فرانكفۆرت و هێرتا بەرلین یاری دەكەن  لایبزیگ لە پێناو زیاتر فشارخستنە سەر یانە باڤارییەكە و نزیكبوونەوەی لە پێشەنگی ریزبەندی هەوڵی بەدەستهێنانی بردنەوە و سێ خاڵی یارییەكە دەدات و دۆرتمۆندیش ناوێت زیاتر لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی دووربكەوێتەوە و دووچاری شكستی تر بێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە