کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی هەشتەمی كاڵچۆ بەڕێوەدەچێت

.

01:53 PM - 21/11/2020

هەفتەی هەشتەمی كاڵچۆ بەڕێوەدەچێت
لە ئیتاڵیاش ئەمشەو بە ئەنجامدانی 3 یاری ركابەرییەكانی هەفتەی هەشتەمی كاڵچۆ دەستپێدەكات  لەیەكەم یاریدا یانەی لازیۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی كۆرتۆنی تازە سەركەوتوو بۆ ریزی  یانە پلە یەكەكانی ئیتاڵیا  لازیۆ لەم وەرزە ئاستی وەك پێویست نیە و لە كۆی ئەو  7 یارییەی ئەنجامداوە تەنها 3 بردنەوە و دوویەكسانبوونی هەیە و لە 2 یاریش دووچاری شكستهاتووە  بۆیە ئارەزووی ئەوە دەكات بردنەوە بەدەستبهێنێت و خۆی لە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نزیكتربكاتەوە  لە یارییەكی تردا كەتا رادەیەكی زۆر  ئەنجامەكەی بەسوودی یانەی  میوان دەبێت یانەی ئەتڵانتا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سپیزیا  لە دوایین یاری شەممەش یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی كالیاری دەكات  بۆ ئەم یاریە ئەندریا پیرلۆی راهێنەری خانمە پیرەكە تواناكانی ماتیاس دی لیختی بەرگریكاری هۆڵندی بۆ دەگەڕێتەوە و لەئەگەری بردنەوەشیان لە یاریەكەدا ئەوا بە شێوەیەكی كاتی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەردەكەون كە ئێستا بە كۆكردنەوەی 13خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندییان گرتووە .       

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە