کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید پێكانی رامۆسی دەستنیشانكرد

.

02:59 PM - 20/11/2020

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی جۆر و شێوازی ئەو پێكانەی دەستنیشانكرد كە سیرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری كاپتنی یانەكە دووچاری هاتبوو   ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووچاری پێكان هات و نەیتوانی بەو هۆیەوە یاریەكە تەواوبكات   لای خۆشیانەوە ئیدارەی یانەمەدردییەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردەوە : دوای ئەنجامدانی ئەو پشكنینە پزیشكیانەی بۆ رامۆس ئەنجامدرا دەركەوت ئەو بەرگریكارە ئیسپانییە دووچاری گرژبوون لە ماسولكەكانی رانی راستیدا هاتووە و یانەكەش لە چاوەروانی گۆڕانكاری جۆری پێكانەكە و وەڵامدانەوەی یاریزانی ناوبراوە لە  وەرگرتنی چارەسەرەكان   لە لایەكی ترەوە و بە پێی ئەو هەواڵەی پێگەی ئەلیكترۆنی دیڤینسا سێنترال بڵاویكردۆتەوە : سیرجیۆ رامۆس بۆ ماوەی دوو هەفتە لەیارییەكانی یانەكەی دادەبڕێت و بەم هۆیەش بەشداری هەردو یاری یانەكەی لەبەرامبەر یانەی ڤیارێال و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس لە خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە بەرامبەر یانەی ئینتەرمیلان لە چامپیۆنس لیگ ناكات   پێگە ئەلیكترۆنیەكە ئاماژەی بەوەشكرد پێدەچێت رامۆس بۆ یاری میرینگی لەبەرامبەر یانەی شاختار دۆنیتسكی ئۆكرانی لە چامپیۆنس لیگ بگەڕێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە