.
04:05 PM - 17/11/2020
به‌ر له‌وه‌ی گله‌یی له شیعه و سوننه بكه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌ركه‌وت كه، تیمی دانوستانی هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له نێو (پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكه‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین بژارده‌ی باشیان له‌به‌رده‌ست بووه. به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ی حه‌وتی یاسا‌كه دەرفەتێکی باش دراوه به حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستان. بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكا و په‌له بكات له ناردنی شاندێكی خاوه‌ن بڕیار بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و مووچه‌ی موچەخۆرانی هەرێم دوا نه‌كه‌وێت، و گه‌له‌كه‌مان په‌راوێز نه‌خرێت.
به‌گشتی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، بۆ داكۆكیكردن له مافی مووچه‌خۆرانی گه‌له‌كه‌مان، پڕ به‌رهه‌م بوو، له‌گه‌ڵ به‌رێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی باشمان ئه‌نجامدا و، جه‌ختم كرده‌وه قووتی میله‌ته‌كه‌م نه‌كرێت به‌قوربانی غروری هیچ لایه‌نێك.
به‌ڕێز کازمی سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانیی خۆی له تیمی دانوستانكاری هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڵێنی دا له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه هه‌موو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لە پیناو ناردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خورانی هه‌رێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە