.
04:03 PM - 17/11/2020
یٔەمرۆ، سێشەممە، ١٧ ی ١١ ی ٢٠٢٠، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە میانی سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی رێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەو رووەوە لاهور شێخ جەنگی جەختیکردوە کە چیتر رێگەنادرێت قووتی هاوڵاتیانی کوردستان بکرێت به‌قوربانی غروری هیچ لایه‌نێك. هاوکات لە دیدارەکەدا، مستەفا کازمی بەڵێنیدا کە هەوڵەکانی بخاتەگەڕ لە پیناو ناردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خورانی هه‌رێم.
لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، "به‌ر له‌وه‌ی گله‌یی له شیعه و سوننه بكه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌ركه‌وت كه، تیمی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له نێو (پرۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكه‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین بژارده‌ی باشیان له‌به‌رده‌ست بووه. به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ی حه‌وتی یاسا‌كه فرسه‌تیكی باش دراوه به حكومه‌تی هه‌ریم بۆ دانوستان. بۆیه حكومه‌تی هه‌ریم ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكا و په‌له بكات له ناردنی شاندێكی خاوه‌ن بڕیار بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و مووچه‌ی هاوڵاتیان دوا نه‌كه‌ویت، و گه‌له‌كه‌مان په‌راوێز نه‌خرێت."
لاهور شێخ جەنگی وتیشی "به‌گشتی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، بۆ داكۆكیكردن له مافی مووچه‌خۆرانی گه‌له‌كه‌مان، پڕ به‌رهه‌م بوو، له گه‌ڵ به‌رێز كازمی كوبونه‌وه‌یه‌كی باشمان یٔه‌نجامدا و، جه‌ختم كرده‌وه قووتی میله‌ته‌كه‌م نه‌كرێت به‌قوربانی غروری هیچ لایه‌نێك."
لاهور شێخ جەنگی جەختیشیکردەوە کە "به‌ڕێز کازمی سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانیی خۆی له تیمی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڵێنی دا له‌ماوه‌ی یٔه‌م دوو هه‌فته‌یه هه‌موو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ لە پیناو ناردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خورانی هه‌رێم."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە